مامۆستای کۆمەڵگا

 مامۆستا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هید فاخیر مێرگه‌سۆری په‌روه‌رده‌ی

له‌به‌ر بوونی تایبه‌تمه‌ندی و جیاكاری كۆمه‌ڵگه له‌ پێگه‌كانی دیكه‌ی خوێندن، چه‌ندان ئه‌رك و مه‌رج له‌به‌رده‌م مامۆستا هه‌یه‌ كه ده‌بێت ‌پابه‌ندبێت پێیانه‌وه‌ له‌وانه‌:‌
1- ئه‌زموون و توانستی دیاری له‌ كاره‌كه‌یدا هه‌بێت.
2- له‌ دانانی پلانی ساڵانه‌ و رۆژانا شاره‌زابێت و پابه‌ندیش بێت به‌ پراكتیزه‌كردنیان.
3- له‌ پسپۆریه‌تی خۆیدا شاره‌زا و سه‌ركه‌وتووبێت.
4- دڵسۆزبێت به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگه‌ و ئامانجه‌كانی و پارێزگاریش له‌ نهێنیه‌كانی بكات.
5- باوه‌ڕی به‌ فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و سیسته‌می نوێی خوێندن هه‌بێت.
6-  مرۆڤێكی دروست بێت و له‌ شوێن توندوتیژی و جیاوازیكردن، بڕوای به‌ به‌خشنده‌یی و لێبوردن هه‌بێت.
7- به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی خۆ رۆشنكردن و زیادكردنی زانیاری و مه‌عریفه‌ دابێت.
8- چالاكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پۆل و گه‌شته‌ زانستییه‌كان به‌ گرنگ بزانێت.
9- پێشه‌نگی خۆی بۆ قوتابیان بسه‌لمێنی و كاریگه‌ربێت له‌به‌رده‌م هاندانیان بۆ خوێندن و پێگه‌یشتن.
10- به‌رپرسیاریه‌تی دیاربێت به‌تایبه‌تی له‌رابه‌رایه‌تیكردنی هۆبه‌یه‌ك له‌ هۆبه‌كانی خوێندن.
11- به‌شداریبكات له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ و پێدانی بۆچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی باشترین رێگا.

4,791 کۆی بینینەکان, 1 بینینەکانی ئەمڕۆ

Comments are closed.